دیداری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان و كونسلی كۆماری چین

دیداری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان و كونسلی كۆماری چین




2020-01-06 13:20:55


رێكەوتی ٢٨/١١/٢٠١٩ دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان و نی روو چی کونسوڵی گشتی كۆماری چینی میللی لە هەولێر كۆبونەوە كە دیدارەكە له‌سه‌ر بانگێشتی فه‌رمی كونسوڵی چین له‌ هه‌ولێر بۆ یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هه‌رێمی كوردستان بانگێشت كرا بوون بۆ ئێواره‌خوانێك دواتر له‌ باره‌ی ره‌وشی بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیان كرد، شایەنی باسە سیروان محمد جێگری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان و نەوزاد غفور ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی یەكێتی ژوورەكان و ملا مجید سورچی جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەولێر و سەدرەدین كەمال ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی هەولێر و ئازاد شێروانی بەرێوەبەری پەیوەندیەكانی یەكێتی ژوورەكان ئامادەی دیدارەكە بوون