توركیا /كۆڕبەندی ئابووری هەرێمی كوردستان و توركیا بەرێوەچوو

توركیا /كۆڕبەندی ئابووری هەرێمی كوردستان و توركیا بەرێوەچوو




2020-01-06 06:00:29


رێكەوتی ١٩-٢٠/١٢/٢٠١٩
سێیەمین كۆڕبەندی بازرگانی و وەبەرهێنانی تورکیا - هەرێمی کوردستان لە مێرسین و ئەدەنە بەرێوەچوو . كۆڕبەندەكە لەلایەن یەکێتیی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەرێمی کوردستان، ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر و ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دهۆکەوە کۆمەڵەی پیاوانی کاری تورکی-عێراقی، بەندەری نێودەوڵەتیی مێرسین رێکخرابوو،
رۆژی یەكەمی كۆڕبەندەكەدا لەشاری مێرسین بەرێوەچوو كە پارێزگاری مێرسین وسەرۆكی شارەوانی مێرسین و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان وسەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان وسەرۆكی ژووری بازرگانی وپیشەسازی دهۆك وجێگری پارێزگاری هەولێر و بریكاری وەزارەتی ئاوەدان كردنەوەی هەرێمی كوردستان ووتاریان پێشكەش كرد ، دواتر پرۆتۆكۆڵی لێك گەیشتنی نێوان ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەولێر و دهۆك لەگەڵ ژووری بازرگانی مێرسین واژۆ كرا ،
رۆژی دووەمی كۆربەندی ئابووری هەرێمی كوردستان و توركیا لە شاری ئەدەنە بەردەوام بوو كە كۆمەڵێك ووتار خوێندرانەوە و دواتر پانێلێك پێشكەش كرا، دواتر دیداری نێوان بازرگانانی هەرێمی كوردستان و شاری ئەدەنە دەستی پێكرد.