دیداری ئابووری هەرێمی كوردستان و وولاتی دانیمارك

دیداری ئابووری هەرێمی كوردستان و وولاتی دانیمارك




2019-12-04 09:38:27


رێكەوتی ٢٦/١١/٢٠١٩ دیداری بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و وولاتی دانیمارك سازدەكرا لە سەرەتای دیدارەكەدا دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان ووتەیەكی پێشكەش كرد و بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و باسی لە چۆنیەتی پتەوكردنی پەیوەندیە ئابووریەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وولاتی دانیمارك كرد و دواتر باسی لە رەوشی ئابووری هەرێمی كوردستان كرد دواتر بالیۆزی ووڵاتی دانیمارك لە بەغدا ووتەیەكی پێشكەش كرد و سوپاسی دكتۆر دارا جەلیل خەیات كرد بۆ ئەم پێشوازیە گەرمەی لە شاندی بازرگانی ووڵاتی دانیمارك كرا و دواتر باسی لە ئامانجی سەردانی شاندی میوان كرد بۆ هەرێمی كوردستان ، ئینجا ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەولێر دوو ڤیدیۆی بۆ شاندی میوان نمایش كرد كە تایبەت بوون بە رەوشی ئابووری هەرێمی كوردستان و چۆنیەتی پێشخستنی سیستەمی ئەلكترۆنی لە ژووری بازرگانی ، دواتر دیداری دوو بە دوو لە نێوان بازرگانانی هەرێمی كوردستان و وولاتی دانیمارك دەستی پێ كرد.